لە ناو مزگەوت و لە كاتی سوجدەدا دراوسێكەی سەریبڕی

پیاوێك لە نوێژدا كاتێك كڕنووش دەبات، دراوسێكەی چەقۆیەك لە ملی دەدات و دەیكوژێت.

ڕووداوەكە دوێنێ لە كاتی ئەنجامدانی نوێژی هەینیدا ڕوویداوە، ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە و میدیای میسری بە “تاوانێكی سەیر” ناوزەدیكردووە و دەڵێت، پیاوێك لە گوندێكی شاری دكرنەسی پارێزگای دەقهەلییە، لە كاتی كڕنووشبردندا دراوسێكەی كوشتووە.

بەپێی زانیارییەكان، كوژراوەكە ناوی عەوەز شربینییە و تەمەنی 48 ساڵ بووە، دراوسێكەی بە ناوی سابیر فەرەجی تەمەن 33 ساڵ لە كاتی دوایین كڕنووشی نوێژی هەینیدا، لە پشتەوە چەقۆیەكی داوە لە ملی قوربانییەكە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

نوێژخوێنان بكوژەكەیان لە ناو مزگەوتەكەدا دەستبەسەركردووە و ڕادەستی پۆلیسیان كردووە. بەپێی دانپێدانانی بكوژەكە لە لێكۆڵینەوەدا، كوژراوەكە بە بەرچاوی خەڵكەوە سەرزەنشتی كردووە چونكە بكوژ “نووسین و وێنەی لەسەر دیوارەكانی ناو گوندەكە كێشاوە كە لە جادوو دەچوون”. لە تۆڵەی ئەو سەرزەنشتكردنەدا، تۆمەتبارەكە بڕیاریداوە لە كاتی نوێژی هەینیدا بە بەرچاوی خەڵكەوە بیكوژێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرەنسا داوا لە بەریتانیا دەکات دەرگای کۆچی یاسایی بەڕووی کۆچبەراندا بکاتەوە

لەدوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەكی وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە پرسی کۆچبەران، کە ‏بەریتانیا بەهۆی لێدوانەکانی بۆریس جۆنسنەوە لە کۆبوونەوەکە دوورخرابووەوە،…
Total
0
Share