وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، “ئێستا دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە”.

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی غازی (LPG) لە وێستگەی غازی کۆرمۆر گرفت دروستبوو، بەهۆیەوە کۆمپانیای دانەغاز ناچار بوو بە دابەزاندنی 100 ملیۆن پێ سێ جا و کەمبوونەوەی 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا”.

دەشڵێت، “ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە ئێستا بارودۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو گەیشتەوە 3700 مێگاوات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتیی زانایان: زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت

وتەبێژی یەکێتیی زانایان، رایگەیاند، زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت. د. عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی…
Total
0
Share