بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هاوشێوەی فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگیران.
بەپێی خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سێ گەشتی رۆیشتن لە فڕۆکەخانەکە هەڵوەشاونەتەوە و گەشتێکیش کە بڕیاربوو نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت دواخراوە.
هەر بەپێی خشتەکە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سێ گەشتی هاتوو کە دووانیان بڕیاربوو لە تارانەوە بێت و یەکێکیشیان لە بەغدادەوە، هەڵوەشاونەتەوە.