ئاماری قوربانیانی شەڕەکەی گوندی گردە رەشە راگەیەندرا

لە ئەنجامی ئەو شەڕەی لە ئێوارەی دوێنێوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی هەولێر و عەشیرەتی هەرکی لە گوندی گردە رەشە دروستبووە لایەنی کەم 10 کەس بوونەتە قوربانی.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، لە ئەنجامی ئەو شەڕەی لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی هەولێر و عەشیرەتی هەرکی لە گوندی گردە رەشەی سنووری قەزای خەبات روویداوە، تا ئێستا دوو کەس کوژراون و زیاتر لە هەشت کەس برینداربوون.

حەیدەر هەرکی برای خورشید هەرکی کەسایەتیی عەشیرەتی هەرکی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا شەڕ وەستاوە، بەڵام هەردوو هێزەکە بەرامبەر یەک راوەستاون، لە ئێستادا هێزی زیاتر بەڕێوەیە بەرەو گوندەکە بێن.

جەختیشیکردەوە، “نە چەک دادەنێین نە خۆمان رادەستدەکەین و لە شەڕکردن و بەرگریکردن بەردەوام دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری کوشـ.ـتنی هاوڵاتییەکەی باکووری کوردستان لە سلێمانی دەستگیرکرا

دوای ئەوەی ئەمڕۆ تەرمـ.ـی هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان لە یەکێک لە هۆتێلەکانی سلێمانی دۆزرایەوە، تۆمەتـ.ـباری سەرەکی رووداوەکـ.ـە دەسـ.ـتگیرکرا. سەرچاوەیەکی…
Total
0
Share