پەرلەمانتارێك لەبارەی پەرتەوازەیی كوردەوە هۆشداریدەدات

پەرلەمانتارێكی كورد داوادەكات بۆ پرسە چارەنووسسازەكانی داهاتوو گفتوگۆی نێوان لایەنەكان دەستپێبكاتەوە.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، چەند رۆژێكی دیكە ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی بە پشووی وەرزی یاسادانانی دەهێنێت و وەرزی تازەی یاسادانانی دەستپێیدەکات.

دەشڵێت، هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەمواری یاسای بودجە و چارەسەری قەیرانی مووچەی هەرێم، یاسای دادگای فیدراڵی، یاسای نەوت و غاز و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێتی پارێزگاکان بەتایبەتی کەرکوک لە ئەرکە هەرە گرنگەکانن.

لە وەرزەکانی رابردووی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەراندا، كورد بەهۆی پەرتەوازەییەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و تێپەڕاندنی یاسای ئاسایشی خۆراک و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و یاسای بودجە و کۆمەڵێ پرسی تردا کورتی هێنا، یاروەیس وادەڵێت.

ئەوەش دەخاتەڕوو، کورد بۆ ئەوەی لەبەرامبەر ئەو ئەرکانە، بەتایبەت گوزەرانی خەڵک لەهەرێم كە لەوپەری خراپیدایە و، هەستیاری دۆخ و هەلومەرجی عێراق و ناوچەکە کورت نەهێنێ، پێویستە خۆی کۆبکاتەوە، بۆ ئەمەش باشتروایە گفتوگۆی یەکێتی و پارتی و لایەنە کوردستانیەکان دەستپێیبکاتەوە و بڕیاری جددی گرنگ و چارەنووسساز بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاردرا به‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانیی عێراقی ڕایگه‌یاند، توركیا بڕیاریداوه‌ به‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا، بڕیاره‌كه‌ش له‌ شه‌ممه‌ی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی د. قەحتان دەکەین

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی د.قەحتان دەکەین. وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای گیانلەدەستدانی پزیشک…
Total
0
Share