لە هەڵەبجە تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە كە لە شاخ كەوتووەتە خوارەوە

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، تەرمی گەنجێكی تەمەن 25 ساڵ لەلایەن تیمەكانیانەوە دۆزراوەتەوە كە لە شاخەوە كەوتووەتە خوارەوە.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی “نعمەت سدیق” كە تەمەنی 25ساڵە و دانیشتووی ناحیەی خورماڵە دۆزراوەتەوە.

باسی لەوەشكردووە، گەنجەكە لەشاخی “وشکەناو” لە سنووری ناحیەی خورماڵ دۆزراوەتەوە، کە کەوتووەتە خوارەوە لەشاخەکەوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، تەرمەکەی لەلایەن تیمی بەڵگە و تاوان، بنکەی پۆلیسی خورماڵەوە هەڵگیراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کرا بۆ زانینی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕاشیگەیاندووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری وزەی تورکیا: بەهۆی بومەلەرزەوە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا داخرابوو

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە، هەناردەی نەوت لە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە. ئاڵپ ئەرسەلان بایراکتار، وەزیری…
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەرییە
تا ئێستا بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی هەولێر و دهۆك لە زینداندان

ساڵانە ڕۆژی 3ی ئایار وەک ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە، ئەمرۆ یادەكەیە، بەڵام تائێستا لە…
Total
0
Share