بلواری ناوەڕاست بۆ شەقامەکانی شاری سلێمانی دروستدەکرێت

پارێزگاری سلێمانی نوسراوی فەرمانی وزاری دروستکردنی بلواری ناوەڕاست بۆ شەقامەکانی شاری سلێمانی ڕاگەیاند و لە ئێستادا زیاتر لە 220 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاندووە، کە داواکارییەکە هی ئەوان بووە و وەزارەتی ناوخۆ لەسەر داهاتی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڕی پارەکەی ئەژمارکردووە.

بەپێی نوسراوەکە بڕی 220 ملیۆن و 215 هەزار دیناری عێراقی بڕیاردراوە بە دروستکردنی بلواری ناوەڕاست بۆ شەقامەکانی سلێمانی.

لەماوەی ڕابردوودا شارەوانی سلێمانی گلەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کردبوو کە وەڵامی نوسراوی ئەوان نادەنەوە بۆ سەوزهێشتنەوەی بلوارەکانی شار و زۆنە سەوزەکان.

بابەتی پێشتر

وێنە.. ژنانی ڕوناکی لەلایەن نوسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە خەڵاتکران

بابەتی دواتر

شێركۆ جەودەت: ڕاپۆرتی دوومی چاكسازی زۆر لاوازە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share