بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت، 80 هەزار کەس لە سلێمانی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی پسوڵەی خۆراکی پڕکردووەتەوە.
ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 80 هەزار کەس لە سنووری سلێمانی فۆڕمی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراکی پڕکردووەتەوە و پرۆسەکە تاوەکو 5ی تەمموز بەردەوامدەبێت.
وتیشی، شێوازی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراکی هاوڵاتییان لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە کە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە کارتی نیشتمانی، ژمارەی خۆراک، کارتی زانیاری پێویستە.
لەبارەی ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە ئاراس محەمەد، رایگەیاند، لەم قۆناغەدا پێویستە کچەکە و کوڕەکە لە ماڵی باوکیان خۆیان تۆماربکەنەوە جارێکی دیکە و ئەوانەشی منداڵیان هەیە یان گواستنەوەی پسوڵەیان کردووە لە قۆناغی دووەمیش منداڵەکانیان تۆماردەکرێن.