لێچوونی غازەکەی گوندی قزڵیار لەکەرکوک کۆنتڕۆڵکرا

دوای نزیکەی 20 کاتژمێر لە شکانی بۆرییەکی گواستنەوەی غاز لە گوندی قزلیاری پارێزگای کەرکوک توانرا لێچوونی غازەکە کۆنتڕۆڵبکرێت.

دوێنێ سێشەممە بۆرییەکی غاز لە سنووری گوندی قزلیاری نێوان ناحیەی یایچی و کەیوان شکا و لێچوونێکی زۆری غازی بۆرییەکەی لێکەوتەوە و بەو هۆیەوە گوندەکە چۆڵکرا.

رووداوەکە بەهۆی کارکردنی شۆفڵێکەوە لە ناوچەکە و بەرکەوتنی بۆرییەکە روویداوە، بەهۆیەوە شۆفێری شۆفڵەکە گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوی کۆمپانیای نەوتی باکوور، لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی خستنەوەگەڕی بۆرییەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی باڵای سەرژمێری لە هەرێم: تاوەکو ئەمشەو هەر خێزانێک تۆمارنەکرابێت تۆماری دەکەین

دەستەی باڵای سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای پەیوەندی و هەماهەنگییمان لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەربارەی پڕۆسەی تەواونەبوونی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت

سەرچاوەیەکی باڵا رایدەگەیەنێت، پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ وەزیرە کوردەکان کۆبووەتەوە پێشبیندەکرێت کۆتایی…
Total
0
Share