راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەكان توانییان لەچالاكییەكی سەركەتوودا دەستبەسەر بڕی 30 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری(كریستاڵ)دا بگرن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، شەوی 6ی 4ی 2025 لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەختە و چاودێریی وردی هێزەكانمان لەسەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە تا گەیشتن بە یەكێك لەبازگەكان، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتوودا توانرا ڕێگری لەگواستنەوەی بڕی 30 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەربكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تۆمەتباری بازرگان كەسێكی بیانی بوو، كە بە نیازی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەكە بوو بۆ توركیا و دوای ئەنجامدانی پشكنین و دۆزینەوەی ماددەكە توانرا بازرگانەكە دەستگیربكرێت و دەستبەسەر سەرجەم ماددە هۆشبەرەكە بگیرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەیلا عومەر: بەشێك لە داهاتی تۆماری خانووی زیادەڕەو بۆ گەڕەكەكان خەرجدەكرێتەوە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نزیكەی یەك لەسەر سێی داهاتی تۆماركردنی خانووە زیادەڕەوەكان بۆ گەڕەكەكانیان خەرجدەكرێتەوە. لەیلا عومەر، سەرۆكی…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: هەرێم دەتوانێت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکات

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا تێچووی نەوتی هەرێم خراوەتە ناو هەمواری یاساکەوە بۆ…
Total
0
Share