وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، لەبارەی ئەنجامدانی حەجی بێ مۆڵەت هۆشداری دەدات.
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە بڵاویکردەوە، هەر کەسێک، لەکاتی ئەنجامدانی حەج یان هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی بەبێ مۆڵەت دەستگیربکرێت، تاوەکو بڕی 20 هەزار ریاڵ (زیاتر لە 5000 دۆلاری ئەمریکی) سزای بەسەردا جێبەجێدەکرێت.
وەزارەتەکە دەڵێت، ئەو کەسانەی نیشتەجێی وڵاتانی دیکەن و بە قاچاخ یان بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی حەجکردن دەدەن، دیپۆرت دەکرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان و بۆ ماوەی 10 ساڵ رێگەی چوونەژوورەوەیان بۆ سعودیە پێ نادرێت.