خامنەیی: نیوە سەرپۆش دژی ئایین و شۆڕشی ئیسلامی نییە

عەلی خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی سەرپۆشەوە رایگەیاند، نیوە سەرپۆش نە دژی بەهاکانی دین و نە دژی بەهاکانی شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

رۆژنامەی ئارمان میلیی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە عەلی خامنەیی لە دیداریدا لەگەڵ بەشێک لە ژنانی وڵاتەکەی رایگەیاندووە، ئاینی ئیسلام بە یەکسانی لە ژن و پیاو دەڕوانێت بە جیاوازیی لە ئەرکەکانیاندا.

خامنەیی رەخنەی توندی لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا گرتووە کە هۆکارن بۆ لادانی ژنان لە رێرەوی راستی ژیانیان کە ئارامی و خۆشەویستی بەخشینە بە ماڵ هاوشانی ئەرکەکانیان بە جیاوازی لە دەرەوە.

سەبارەت بە بڕیارەکانی کۆماری ئیسلامی لەبارەی باڵاپۆشیی ژنانەوە رایگەیاندووە، نیوە سەرپۆش نە پێچەوانەی باهاکانی ئاینی ئیسلامە نە پێچەوانەی بەهاکانی شۆڕشی ئیسلامییە.

ئەمە لەکاتێکدا پێشتر کۆماری ئیسلامی پۆلیسی رەوشتی بۆ لێپێچینەوە لەو ژنانە دانا کە نیوە سەرپۆشن و پابەندی باڵا پۆشیی تەواوەتی نین.

بابەتی پێشتر

پێشوازییەکی گەورە لە سوارێز کرا

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share