بلینكن: لەناوچەكە دەمێنینەوە و ناهێڵێن ئێران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆم

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان سوورە لەسەر ئەوەی ئێران دەستی نەگاتە چەكی ئەتۆمی و دەشڵێت، گفتوگۆكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمی تاهەتایە بەردەوام نابێت.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێران بەرەوپێشەوە دەچێت لە بەرنامە ئەتۆمییەكانی و، وتووێژەكان لەگەڵیدا تاهەتایە بەردەوام نابێت.

بلینكن دووپاتیشكردەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان سوورە لەسەر ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو ئالنگارییانەی ئێران لە ناوچەكەدا نوێنەرایەتیی دەكات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكراشیكرد، وڵاتەكەی سوورە لەسەر ئەوەی ئێران دەستی نەگاتە چەكی ئەتۆمی، بۆیە دووپاتیكردەوە، “لە ناوچەكەدا دەمێنینەوە و، پابەندین بە بەرگریكردن لە هاوبەشەكانمان”.

هەروەك باسی لە دۆسیەی عێراقیش كرد و ڕوونیكردەوە، پشتیوانیی هێزە عێراقییەكان دەكەن لە جەنگی دژ بە داعش.

س: سكای نیوز عەرەبییە

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: ئێستا یەکێتییەکی نوێ ھەیە و ژیانی سیاسی لەسەر بنەمایەکی تەندروستی مەدەنی بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوە لەبارەی كۆچبەرە كوردە بێسەروشوێنەكانەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share