تیمێكی بەریتانی عێراق و سوریا لە مینەكانی داعش پاكدەكەنەوە

شارەزایەكی بەریتانی كار لەسەر هەڵگرتنەوەی مینێك دەكات

ڕۆژنامەی میرەر لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد كە تیمێكی بەریتانی تایبەتمەند كار لەسەر لابردنی ئەو “پاشماوە ترسناكە” دەكەن كە داعش لە ڕوبەڕێكی فراوانی سوریا و عێراق جێیهێشتووە.

بەپێی ڕۆژنامەكە ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی كوژراوی داعش بە ماوەیەكی زۆر بەر لە مردنی فەرمانی بە شوێنكەوتووانی داوە مینی بەهێز لە ناوچەی بەرفراوانی سوریا و عێراق بچێنن.

ژمارەیەك لە جەنگاوەرە سەربازییە پێشینەكانی شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا كە شارەزان لە هەڵگرتنەوەی مین ئەركەكەیان گرتوەتەئەستۆ و بەپێی ڕۆژنامەكەش لە هەر كاتێكدا لە بەردەم مەترسی هێرشی شانە نوستووەكانی داعش دان.

بە تەنها ژمارەی ئەو مین-انەی داعش لە سوریا چاندوونی بە نزیكەی 300 هەزار مین دەخەمڵێندرێن، كە تائێستا بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان كەس لە ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

بەپێی سەرچاوەكان داعش ژنان و منداڵانی ناچاركردووە بە دروستكردنی سەدان بۆمبی چێندراو و ڕۆژانە چاندنی لە ناوچە جیاجیاكاندا.

لەنێو ئەو مینانەی داعش جێی هیشتووە، ئەو جۆرانەن كە بە پێ پیادانانی یان نزیكبوونەوە یاخود تێپەڕبوون بەلایدا دەتەقنەوە.

بەشی زۆری مینەكە لەنێو گل و ژێر زەویدا دەشاردرێتەوە و ڕێكخراوەكە لە دەوروبەری ڕێگاكان و دەروازەی باڵەخانەكان و كێڵگە كشتوكاڵییەكان چاندوونی بۆ ڕێگری لە گەڕانەوەی خەڵك بۆ گوند و خانووەكانیان.

هەروەك چەندین مینی دژ تانك تایبەت بە تێكدان و پەكخستنی تانك و زرێپۆش چێندراون.

بەپێی ڕۆژنامەكە ئەو دانیشتووانانەی ناوچەكان كە پێشتر ڕاهێنراون كاری دۆزینەوەی مینەكان و دیاریكردنی شوێنەكەی و دانانی نەخشەكەی جێبەجێ دەكەن بەر لە چونی تیمە بەریتانییەكە بۆ پوچەڵكردنەوەی.

ڕۆب وود، شارەزا لە دروستكردنی بۆمب لە شانشینی یەكگرتوو وتی، چەكدارانی داعش مینەكانیان بە شێواز و ڕێگای زیرەكانە چاندووە كە وایكردووە هەڵگرتنەوەیان ئەستەم بێت و، ببێتە مایەی مەترسییەكی زۆر لەسەر زیانی ئەو كەسەی بە ئەركەكە هەڵدەستێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق: داوای بەشداریکردنمان لە کۆبوونەوەکانی ترەمپ لە سعودیە نەکردووە

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باسلەوەدەکەن، لە پەراوێزی سەردانەکەی ترەمپدا بۆ سعودیە، عێراق داوای بەشداریکردنی لە…
زیاتر ببینە

ڕێكخراوێك باس لەو بڕە پارەیە دەكات كە سعودیە بۆ “سپیكردنەوەی ئابڕوی” خۆی خەرجیكردووە

ڕێكخراوێكی بواری مافی مرۆڤ ئاشكرایكردووە، سعودیە ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلاری خەرجكردووە بۆ ئەوەی “ئابڕوی خۆی سپی بكاتەوە”.…
Total
0
Share