شارەزایەکی بواری ژینگە رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمبارانی و بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما پێشبینیدەکرێت هاوینی ئەمساڵ خۆڵبارینی بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاتربێت.
سەنعان عەبدوڵا وتەبێژی دەستەی ژینگە و شارەزای ژینگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئەنجامی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و رەگەزە ژینگەییەکان رێژەی دابارین کەمیکردووە و لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرمی بەرزبووەتەوە، ئەمەش وایکردووە دیاردەی خۆڵبارین زیادبکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە خۆڵبارینەکە لە ناوخۆی عێراقەوە دێت و بەشێکی دیکەش لە دەرەوەی عێراقەوە دێت، پێشبینیدەکرێت ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاتر بێت.