قوباد تاڵەبانی جەخت لەسەر جێبەجێکردنی پلانەکانی چاکسازی دەكاتەوە

قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایدەگەیەنێت، “باوەڕی تەواومان بەوەیە کە دەبێت دامودەزگاکانی حکومەت ڕێكبخرێنەوە لەسەر بنەمای دامەزراوەیی بۆ باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان و جیبەجێکردنی پلانەکانی چاکسازیی حکومەت.”

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر، بە‌ ئامادە‌بوونی سە‌رۆكی دیوانی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لەگەڵ بریکاری وەزارەتەکان و سەرۆکی دەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چۆنییەتی ڕێکخستنەوەی کاروباری دامودەزگاکانی حکومەت لەسەر بنەمای شۆڕكردنە‌وە‌ و دیاریکردنی دەسەڵاتەکان و دروستکردنی پەیوەندیی پتەوتر لەنێوانیاندا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تیشکی خستەسەر گرنگیی بەکارهێنانی تەواوی دەسەڵاتەکان بە هەماهەنگیی وەزیرەکان لەسەر بنەمای یاسا و ڕێنماییەکان بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی چاکسازی لەهەموو سێکتەرەکاندا.

لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووان باسیان لە پرسی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان کرد لەلایەن وەزیرەکانەوە و چۆنییەتی گونجاندنیان لەگەڵ پێگەکانیان بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی چاکسازیی حکومەت.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “لە کۆبووەنەوەكەدا جەخت لەوەكرایەوە پێویستە سوود لە ئەزموون و توانای بریکارەکان و دەستەکان وەربگێرێت لە ئەنجومەنەکانی (ئابوری، چاکسازی، نەوت و غاز و وەبەرهێنان).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە: نرخی ئینتەرنێت بە رێژەی 20% كەمكراوەتەوە و خێراییەكەی 100% زیادكراوە

دیلان رەشید وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، نرخی ئینتەرنێتمان بە رێژەی 20% كەمكردووەتەوە…
Total
0
Share