ئه‌مڕۆ 128 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردیدا تێپەڕبوو، كه تیایدا سه‌رجه‌م میدیاکانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، ده‌رچوونی ژماره‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی كوردستان، له ساڵی 1898 به یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ناوده‌به‌ن.
ڕۆژنامه‌ی كوردستان یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی بوو كه ژماره‌ی یه‌كه‌می له 22ی نیسانی 1898 له‌سه‌ر ده‌ستی (میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان) و (جه‌لاده‌ت به‌درخان) له قاھیره‌ی میسر ده‌رچوو، ڕۆژنامه‌ی كوردستان یه‌كه‌م هه‌وڵی كورد بووه بۆ چوونه ناو دنیای ڕۆشنبیریی سه‌رده‌مه‌وه و ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن ھه‌موو ده‌زگا كوردییه‌كان و ھه‌روه‌ھا له‌لایه‌ن ھه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، وه‌ک سه‌ره‌تای ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی پەسەندکراوە.
میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان كوڕی میر به‌درخان پاشایه و ساڵی له‌دایكبوون و كۆچی وایی تا ئێستا ناڕوونە، میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان ناوێكی ئاوێته‌یه، ئه‌م شێوه ناونانه عوسمانییه‌كان و كورده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له فەڕه‌نسییه‌كانیان وه‌رگرتووه بۆ ناونانی منداڵه‌كانیان.
به‌درخان ساڵی 1891 ھاتووه‌ته میسر و حه‌وت ساڵ دواتر له ساڵی 1898 له قاھیره، پێنج ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی له چاپداوه، پاش ئه‌وه له ترسی ھه‌ڕه‌شه‌كانی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی عوسمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئیستا‌نبوڵ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌وه براكانی تووشی ئه‌شكه‌نجه و گرتن نه‌بن.
ساڵی 1898 له‌گه‌ڵ عه‌لی به‌گی برای ھه‌وڵده‌ده‌ن زه‌مینه بۆ شۆڕشێكی نه‌ته‌وه‌یی خۆشبكه‌ن، به‌ڵام سه‌رناگرێت، ھه‌ندێک له مێژوونووسه‌كان پێیان وایه، میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان یه‌كێک بووه له ئه‌ندامه چالاكه‌كانی پارتی “ئیتحاد و ته‌ره‌قی” و ساڵی 1906 له‌سه‌ر ئه‌و ھه‌ڵوێسته‌ی له توركیا نه‌فی كرا.
ساڵی 1910 و ماوه‌یه‌ك پاش ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌تی ده‌ستووری له ئیسته‌نبوڵ، به‌شداری له دامه‌زراندنی “جه‌معیه‌تی نه‌شری مه‌عاریفی كوردی” ده‌كات، ماوه‌یه‌ک كراوه به موته‌سه‌ریفی شاری ده‌رسیم، به‌ڵام له‌و ساڵه به‌دواوه ھیچ شتێک له‌باره‌ی ژیانی نازانرێت.
میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان جگه له‌وه‌ی كه یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌نووس و دامه‌زرێنه‌ری بزاڤی كوردییه، چاپخانه‌یه‌كیشی به ناوی “چاپخانه‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان» له قاھیره دامه‌زراندووه كه به یه‌كه‌مین چاپخانه‌ی كوردی هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌درخان جگه له زمانی زگماكی خۆی و توركی و عه‌ره‌بی، زمانی فڕه‌نسیشی به باشی زانیوه، بۆیه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستاندا كارتێكی به زمانی فڕه‌نسی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه شارستانیبوونی عه‌قڵی میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان نیشان ده‌دات.