وەزیری تەندروستی: هەموو کات چاودێریی دۆخی هەموو نەخۆشییەکی گواستراوە دەکەین

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، هەموو کات چاودێریی دۆخی هەموو نەخۆشییەکی گواستراوە دەکەین، بە دڵنیایی هیچ رێکارێک ناکەین بارگرانی بۆ کار و کەسابەتی هاوڵاتیی دروستبکات.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، “هەر رێکارێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر گومانێکی ڤایرۆسێکی نوێ تەنها مەبەست بەرژەوەندی هاوڵاتییان و خۆپارێزی دەبێت لە تەشەنەکردن، بە دڵنیایی هیچ رێکارێک ناکەین بارگرانی  بۆ کار و کەسابەتی هاوڵاتیی دروستبکات و هەموو کاتیش چاودێری دۆخی هەموو نەخۆشیەکی گواستراوە دەکەین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 931 هەزار و 474 ژەمە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە هاوڵاتییان دراوە کە بە نزیکەیی نیوەی دانیشتوان بەلایەنی کەم ژەمێک یان دوو ژەمی ڤاکسینی پێدراوە”.

ئاشکراشیکرد، “49.6 % هاوڵاتیی سەروو 18 ساڵ ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە،40.2% هاوڵاتیی سەروو 18 ساڵ ژەمی دووەمیان وەرگرتووە، تەنها لە 2% ی هاوڵاتیانیی سەروو 18 ساڵ ژەمی سێیەمیان وەرگرتووە، لەکاتێکدا هاوڵاتیانیی سەروو 12 ساڵی 37% ژەمی یەکەم و 30% ژەمی دووەم و 1% ژەمی سێیەمیان وەرگرتووە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا وردەکاریی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی نێودەوڵەتی بە هاوکاریی هەرێم لە سعودیە ئاشکرادەکات

لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بە هاوکاریی ئەوان دوو بازرگانیی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشـ.ـبەرەکان لە سعودییە دەستگیرکراون و…
Total
0
Share