بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ شەممە ئاگاداركراینەوە كەوا رووداوێكی ئاگر لە هۆلی پڕسەی شەوكەت شێخ یزدین لە گەڕەكی راپەرین لە قەزای ناوەندی سۆران كەوتووەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمێكی ئاگركوژێنەوەی بنكەی بەرگریی شارستانیی سۆران و تیمی رزگاركردن دەرچوون بۆ شوێنی رووداو، دوای گەیشتنی تیمی ناوبراو توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵبكەن و زیانەكان كەمتربكەنەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەپێی راپۆرتی تیمی ناوبراو، بەوتەی شاهێدحاڵەكان بەدەستی ئەنقەست ئاگرەكە دروستكراوە و جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.