ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لەسەر رێگای گشتیی دەربەندیخان – سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كە سووتەمەنییەكی زۆری ڕشتبوو بەسەر شەقامەكە و رێگاكە بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر داخرا و بەهەوڵ و ماندووبوونی مەفرەزەكانمان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی دیكەی شارەكە توانرا كاتژمێر7ی ئێوارە رێگاكە بكرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ كاتژمێر 1:30 خولەكی پاشنیوەڕۆ لەسەر رێگای گشتیی دەربەندیخان – سلێمانی و نزیك گوندی بیركێ، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كە سووتەمەنییەكی زۆری ڕشتبوو بەسەر شەقامەكەدا و بووە هۆی ئاستەنگی هاتوچۆ و رێگاكە بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر داخرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە هەوڵ و ماندووبوونی مەفرەزەكانمان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی دیكەی شارەكە توانرا كاتژمێر7ی ئێوارە رێگاكە بكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەولێر: سبەی دەوامی خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە و تاقیکردنەوەکان تەواودەکرێن

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر رایدەگەیەنێت، سبەی دەوامی خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە و تاقیکردنەوە ماوەکانی نیوەی وەرزی دووەمیش تەواودەکرێن. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە مۆڵەتی خوێندن دەدات بە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکە کە وەرگیراون لە خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر…
Total
0
Share