سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم،رایگەیاند، هه‌رێمی کورستان به داهاتی خۆی به‌ڕ‌ێژه‌ی 71% تێچووی مووچه‌ی مانگانه دابینده‌كات.
د. ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له دوای جێبه‌جێكردنی رێکكه‌وتننامه‌ی سێقۆڵیی هه‌نارده‌ی نه‌وت، هه‌رێمی کوردستان به داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتیی خۆی مانگانه بڕ‌ی 665 ملیار دینار به كاش ده‌خاته سه‌ر هەژماری بانکیی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
دەشڵێت، ئێستا هه‌رێم به داهاتی خۆی به ر‌ێژه‌ی 71% تێچووی مووچه‌ی مانگانه دابینده‌كات و تەنیا 280 ملیار لەسەر بەغدادە.