بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی دهۆک بڵاویکردەوە، لەمەوبەدوا بەڕێوەچوونی رێورەسمی پرسە لە سنووری پارێزگاکە تەنها یەک رۆژ دەبێت.
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی دهۆک، کە لە 14 ی ئەم مانگەوە دەرچووە کۆمەڵێک بڕیار سەبارەت بە پرسە دەرچووە کە تێیدا هاتووە، بەڕێوەچوونی پرسە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە یەک رۆژ دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە، وێنەگرتنی رێورەسمی پرسە و بڵاوکردنەوەی لەلایەن پەیجی عەشیرەتەکان و بڵاوکردنەوەی وێنەی مردوو لەسەر نووسراوی پرسە قەدەغەیە.