پارێزگاری سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، کەمترین رێژەی بێکاری لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانییە.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، سلێمانی لە هەموو بوارەکاندا لە دۆخی بووژانەوەدایە و خاوەنی کەمترین رێژەی بێکارییە لەسەر ئاستی عێراق.
وتیشی، ئەم ناوچەیەی ئێمە لە رووی هەژموون و دەسەڵاتەوە، کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە توانیویەتی پەیوەندییەکی تەواوکاریی لەگەڵ ئیدارەی سلێمانیدا هەبێت و دەستوەردان لە کارەکانیدا نەکات.