ئامادەکاریی بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق دەستیپێکرد

بەڕێوەبەری بانکی خانەنشینی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد و کەمترین مووچەش 500 هەزار دینار دەبێت.

ژیان سابیر، بەڕێوەبەری بانکی خانەنشینی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”پێمان راگەیەندراوە ئامادەکاریی بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد بکەین و تاوەکو درەنگان سەرقاڵی ئامادەکارییەکان دەبین، چونکە کارەکان زۆرە و لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا ناتوانین فریای هەمووی بکەوین”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”تاوەکو ئێستا نازانین کەی ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت بەڵام ئەو بڕیارە یارمەتییەکی زۆری خانەنشینان دەدات چونکە لێرە نزیکەی 47 هەزار خانەنشینمان هەیە و زۆرێکیان 20 ساڵ خزمەتیان هەیە بەڵام 220 هەزار وەردەگرن”.

دەشڵێت، ”بەپێی بڕیارەکە کەمترین مووچەی خانەنشینان دەبێت بە 500 هەزار و ئەو بڕیارەش دەبێتە هۆی باشترکردنی ژیانی خانەنشینانی هەرێم”.

سەبارەت بە پێویستی ئامادەبوونی خانەنشیان لە کاتی ئامادەکارییەکاندا، بەڕێوەبەری بانکی خانەنشینی شارستانیی سلێمانی دەڵێت، ”بۆ ئێستا پێویست ناکات کەس سەردانمان بکات چونکە سیستمێکی تایبەت بە خۆمان هەیە و کاری پێدەکەین، بەڵام بۆ کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە پێویست دەکات خۆیان ئامادەبن”.

بابەتی پێشتر

بەنداوی دەربەندیخان لە خۆڵ و خاشاك پاكدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

بە چەند چالاكییەك ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ بەرز رادەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share