پارێزگای سلێمانی داوای ڕاگرتنی پڕۆژەی كامێراكانی چاودێریی تیژڕەوی دەكات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی، لە بارەی پڕۆژەی كامێراكانی چاودێریی تیژڕەوی كۆبووەوە و داوای ڕاگرتنی پڕۆژەكە دەكات.

سیستمی نوێی كامێراكانی چاودێریی تیژڕەویی ئۆتۆمبێل كە بە “پۆینت تو پۆینت” ناسراوە، خێرایی ئۆتۆمبێل لە ماوەی دوو خاڵدا دەستنیشاندەكات و ئەگەر شۆفێرەكە بەر لەو وادەیەی پێشتر دیاریكراوە بگاتە خاڵی دواتر، ئەوا سزای دارایی دەدرێت.

ئەو پڕۆژەیە كە بە وەبەرهێنان لە لایەن كۆمپانیای كەرتی تایبەتەوە جێبەجێ و سەرپەرشتی دەكرێت، ناڕەزایی زۆری ڕای گشتیی هەرێمی كوردستانی لێكەوتووەوە و بە نەگونجاو ناودەبرێت، بەو پێیەی بڕی ئەو سزا داراییانەی بەهۆی سیستمەكەوە دەكەونە ئەستۆی شۆفێران، زۆردەبن.

ئەمڕۆ سێشەممە ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو ڕایگەیاند، داواكاری گشتی دژی سیستمی نوێی كامێرای چاودێریی تیژڕەوییە.

ئازاد محەمەد ڕەخنەی لەو سیستمە گرت و وتی، ئەگەر شۆفێرێك لە دەرەوەی شارەوە بە پەلە نەخۆشێك بگەیەنێت بە نەخۆشخانە، بە تایبەت دانیشتووانی گوندەكان كە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنیان دەستناكەوێت، ئەوا بەهۆی سزای تیژڕەوییەوە دەبێت شۆفێرەكە ئۆتۆمبێلەكەی بفرۆشێت بۆ ئەوەی بتوانێت پارەی سزاكە بدات.

بابەتی پێشتر

بانكێكی حكومی پێشینەی 10 ملیۆن دیناری دەدات

بابەتی دواتر

فەرمانی دەستگیركردن بۆ دوو سەركردەی سەدر دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ئارد دادەبەزێت

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆمپانیایەكی ناوخۆیی لە سلێمانی ئارد بۆ نانەواخانە و سەموونخانەكان بە نرخێكی كەمتر…
Total
0
Share