بەتەمەنترین حاجی ئەمساڵ تەمەنی 130 ساڵە

کەناڵی ئەلئەخباریەی سعودی گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەکانی حەج بەتەمەنترین حاجی گەیشتە سعودیە.

ئەو کەناڵە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”ئەو حاجییە ناوی سارهودا ستیتیە و تەمەنی 130 ساڵە و خەڵکی جەزائیرە و لەڕێگەی هێڵی ئاسمانی سعودیەوە گەشتی کردووە، هاوکات لەلایەن بەرپرسانی فڕۆکەخانەوە بە گوڵ پێشوازی لێکرا و خۆشحاڵی خۆیان بە هاتنی دەربڕی”.

پێشتر تۆفیق رەبیع، وەزیری حەج و عومرەی سعودیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هاتنی یەک ملیۆن و 200 هەزار حاجی لە هەموو جیهانەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەکانی حەج راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مەترسی لەسەر پرسی مووچە نەماوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مەترسی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share