نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەپێی نوێرین زانیاری لەسەر نرخی نەوت، کە بازاڕی جیهانی نرخی نەوت بڵاویکردووەتەوە، نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس بەرزبوونەوە.

بەپێی نوێترین زانیارییەکانی بازاڕی جیهانی تایبەت بە نرخی نەوت، بەراورد بە نرخی هەفتەی رابردوو نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس بەرزبوونەوە.

بازاڕەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 64 دۆلار و 76 سەنت. هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، گەیشتووەتە 61 دۆلار و 50 سەنت بۆ یەک بەرمیل.

بەپێی زانیارییەکانی بازاڕەکە، زیاتر لە هەفتەیەک دەبێت نەوتی خاو لە دۆخێکی ناجێگیردابوو و بەردەوام نرخەکەی لە دابەزیندا بووە، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەی بەرزبووەوە و بەراورد بە رۆژی رابردوو زیاتر لە دۆلارێک بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە.

بەپێی بۆچوونی پسپۆڕانی ئابوری، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەم ساتەدا، بەهۆی کۆبوونەوەی نێوان وەفدی ئەمریکا و ئێرانەوەیە، کە بڕیارە دەربارەی چەند پرسێکی گرنگ کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share