وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایدەکات، داتای مووچەی فەرمانبەران و دەرماڵەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لە چوارچێوەی پلەبەندی مووچەدا نوێدەکرێنەوە.
هەنا ئیسماعیل، یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی پلاندانان ئاشکرایکرد، نوێکردنەوەی داتاکان و وەرگرتنی شێوازێکی وردتر لە پلەبەندی مووچەدا، هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنەوەی دۆخی دارایی ئێستا.
دەشڵێت، گرنگییەکی دیکەی ئەم هەنگاوە گەیشتنە بە دادپەروەری و هاوسەنگی لە مووچە و دەرماڵەکان لە کۆی دامەزراوە حکومییەکاندا.
ئەوەشی خستەڕوو، رێکخستنەوە داتاکانی مووچەی فەمانبەران و نوێکردانەوەیان، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیاری لەسەردراوە.