وەزارەتی دارایی: راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، “راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت”.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازیی لە تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد”.

باس لەوەشدەکات، “لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی کاری تیمە هاوبەشەکان کرا کە بڕیارە راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای راپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە ئامادەبکەن”.

 

May be an image of 5 people and dais

May be an image of 7 people and dais

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژماره‌یه‌ك زیندانیكراوى بادینان بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نایانگرێته‌وه‌ ‏

تیمی كوردستانی ڕێكخراوى ‏CPT‏ ڕایده‌گەیه‌نێت، ژمارەیەک زیندانیکراوى بادینان ئەو ‏بڕیارە نایانگرێتەوە کە سەرۆکایه‌تیى هەرێم دەریکردووە بۆ کەمکردنەوەى سزاى…
Total
0
Share