سریلانکا دەیەوێت قەرزی نەوتی ئێران بە (چا) بداتەوە

دوای ئەوەی وڵاتی سریلانکا بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕایگەیاند، ناتوانێت پارەی قەرزی ‏نەوتی ئێران بداتەوە، ئێستا دەیەوێت قەرزەکە بە (چا) بداتەوە، هەڵوێستی ئێرانیش بۆ ‏ڕازیبوون بە پێشنیازەكە ئەرێنییە.‏

لەسەر ئەو پرسە، هاشم ئەشعزادە، باڵیۆزی ئێران لە سریلانکا ڕایگەیاندووە، “یەکێک لە ‏ڕێگەكانی دۆزینەوەی چارەسەرەکان بۆ گەڕانەوەی قەرزی نەوتی ئێران، (چا)یە، کە ئێمە ‏پێمان باشە”.‏

سریلانکا بەهۆی وەرگرتنی نەوت و نەدانی پارەکەی بە ئێران، وڵاتەكە ئێستا 251 ملیۆن ‏دۆلار قەرزداری ئێرانە.‏

پێشتر بەهۆی سزای ئابوری لەسەر نەوتەكەی، ئێران ناچاربووە زۆرجار بە قەرزیش ‏نەوتەکەی بفرۆشێت، ئەوەش بەهاوکاریی وڵاتی چین.‏

ڕامش پاتیرانا، وەزیری چاندن لە حکومەتی سریلانکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە، “لە ‏تواناماندا هەیە مانگانە بە بەهای پێنج ملیۆن دۆلار (چا) ڕەوانەی ئێران بکەین، بەوەش ‏دەستدەکەینەوە بە دانەوەی ئەو قەرزەی بەهۆی کڕینی نەوتەوە لەسەرمان كەڵەكەبووە”.‏

سریلانکا چوارەمین وڵاتی بەرهەمهێنەری (چا)یە لەسەر ئاستی جیهان، ئێرانیش شەشەمین ‏وڵاتی بەکارهێنەری (چا)یە لە جیهاندا، بەوەش ئەم مامەڵە ملیۆنان دۆلارییە، لەنێوان ‏چوارەمین وڵاتی بەرهەمهێن و شەشەمین وڵاتی بەکارهێنەردا دەبێت.‏

بابەتی پێشتر

ئەشكەنجەدراوە.. لە هەولێر تەرمی چالاکوانێکی ڕۆژهەڵات لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share