سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: 120 ملیار دینارەکە رادەستی بەغداد کرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی کانوونی دووەم رادەستی بەغداد کرا.

بەپێی زانیارییەکان، پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی بۆ رادەستکردنی ئەو بڕەپارەیە، ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردبوو.

پاش رادەستکردنی داهاتی نانەوتی، چاوەڕواندەکرێت حکومەتی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەکەین

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا پەیامێکی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی حەلەب و هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە، بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share