بەرپرسێکی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، ژمارەی هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووەتە نزیکەی 40 هەزار سەرباز.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بە ئاژانسەکانی وڵاتەکەی راگەیاند، لەگەڵ هێزە سەربازییەکانیاندا، فڕۆکەکانی ئێف 15، ئێف 16 و ئێف 35ـیش زیادیانکردووە.
وتیشی، هاوکات چەند کەشتییەکی تری فڕۆکەهەڵگری (ترومان و ڤینسۆن) دەنێردرێن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە ناوی ئاشکرانەکردووە جەختیشی لەوەکردەوە، ئەم هێزە زیادەیەی کە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نێردراون، پەیامێکە بۆ ئێران و حوسییەکانی یەمەن.