ئەبو سەنا كەسایەتیی ناسراوی سلێمانی كۆچی دوایی كرد

كەمێك پێش ئێستا ئەبو سەنا كەسایەتیی ناسراوی سلێمانی و خاوەنی ئۆتێل ئەبو سەنا كۆچی دواییكرد.

سلیوە گۆرگیس مربێن ناسراو بە ئەبوسەنا كە خاوەنی ئۆتێل ئەبوسەنا بوو لە سلێمانی لە بەریتانیا كۆچی دوایی كردووە.

هاوكات بنەماڵەی ئەبوسەنا راگەیاندراوێكیان بڵاوكردووەتەوە و دەڵێن، “ئەمڕۆ سلیوە گۆرگیس مربێن ناسراو بە (ئەبوسەنا) كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی لە وڵاتی بەریتانیا كۆچی دوایی كرد.

ئاماژەیان بەوەشداوە، دوای تەواوبوونی رێكارەكانی گواستنەوەی تەرمەكەی، وردەكاریی رێوڕەسمەكە و پرسە و ناشتنی رادەگەیەندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share