راگەیەندراوێكی لە تەندروستیی چەمچەماڵەوە

تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 40 كەس بەهۆی كاریگەریی خۆڵبارینەوە چارەسەریان بۆ كراوە.

بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “تاوەكو ئێستا بەهۆی كاریگەریی ئەو خۆڵبارینەی ئەمڕۆ دووشەممە، 40 كەس بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و دوای گەیاندنیان بە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ چارەسەری و چاودێریی پێویستیان بۆ كراوە و دوای جێگیربوونی باری تەندروستییان، گەڕانەوە ماڵەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین لەبەر پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیی هەموولایەك پابەندی رێنماییە تەندروستیەكانبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگەکانی کورددا پێشەنگ بوون

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە ئاراستەی یەکێتییەکە کردووە،…
Total
0
Share