کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر: بڕیارەکەی دادگا بۆ سزادراوانی بادینان بێ مانایە

کونسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر لەسەر بڕیاری دادگا بۆ سزادراوانی بادینان ڕایگەیاند، ” بڕیارەکەی ئەمرۆی دادگا بێمانایە و پێچەوانەی ئەو گیانی پەیوەندییە دۆستانە و نزیکەی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستانی عێراقە”.

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ” کونسوڵخانەکەمان بە نیگەرانییەوە لە بڕیاری دادگای تەمییز لە دژی پێنج رۆژنامەوان و چالاکوانەکە دەڕوانێت، تێگەیشتن لە بڕیارەکەی دادگا ئاسان نییە، بەبێ لەبەردەستدابوونی بەڵگەیەکی ڕوون بۆ تاوانکارییەك مایەی سزادان بێت”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کونسوڵخانەی ئەڵمانیادا هاتووە، ” ئێمە داوا لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان  دەکەین دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت، بۆ دەرکردنی بڕیاری  لێخۆشبوون، گۆڕینەوەی ئازادانەی بیروڕا لەگەل رۆژنامەوانان و چالاکوانان بەشێکە لە کاری رۆژانەی دیپلۆماتکاران و هەروەها کاری رۆژانەی کونسوڵگەریی گشتییشە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق: رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستیپێکرد

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپیکرد. سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچەی…
زیاتر ببینە

د. یوسف محەمەد: ئەگەر هەرێم نەوت رادەست نەكات لە مانگەكانی داهاتوودا بەغداد مووچە نانێرێت

ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواری یاسای بودجە و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەشێكی كێشەكانی نێوان…
Total
0
Share