“یەكێك لە هۆكارەكانی دواخستنی پرۆسەی خوێندن دابیننەكردنی موچەیە”

وادەیەی دواخستنی خوێندن لە هەرێمی كوردستان بەرەو كۆتایی دەڕوات، تا ئێستا چارەنووسی پرۆسەی خوێندن بە نادیاری ماوەتەوە، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستانیش پێی وایە جارێكی دیكە بۆ مانگێكی دیكە خوێندن دوابخرێت.

هەرچەندە بڕیارە سبەی یەكشەممە 29ی تشرینی دووەم خوێندن لە عێراق دەستپێبكاتەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم هیچ بڕیارێكی لەو جۆرەی نەداوە، یەكێك لەهۆكارەكانیش بۆ ئەوە دەگەڕێندرێتەوە كە “حكومەتی هەرێم ناتوانێت موچە دابین بكات بۆیە پەلە ناكات لە دەستپێكردنەوەی خوێندن”.

تاقیكردنەوە گشتییەكانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020

“قسەكان بەو ئاڕاستەیە بوون كە دەوام جارێكی دیكە دوابخرێت”

موسلیم عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی لیژنەی په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵای پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ ستافی وەزارەت و بەڕێوبەرانی پەروەردە كۆبووینەوە، سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن پرسیارم كرد، وەڵامی ئەوان ئەوەیە كە هۆكاری دابەزینی توشبوون بە كۆرۆنا بەڕێژەی 60% لە هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ ڕاگرتنی دەوام، بۆیە قسەكان بەو ئاڕاستەیە بوون كە دەوام جارێكی دیكە دوابخرێت”.

جێگری سەرۆكی لیژنەی په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا ئەوەشی خستەڕوو، “لەڕاستیدا شوێنە گشتییەكان و بازاڕ و جوڵە بازرگانی و گەشتیارییەكان سەرجەمیان كراوەن، پێویست ناكات پرۆسەیەكی هەستیاری وەك خوێندن دوابخرێت”.

ئاشكراشیكرد، “من پێموایە، ڕۆژی سێشەممە كە لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم تایبەت بە پرۆسەی خوێندن كۆدەبنەوە، بڕیاری ئەوە بدەن مانگێكی دیكە خوێندن دوابخرێت”.

ژمارەیەك خوێندكاری زانكۆ لە بەردەم زانكۆی سلێمانی خوێندنی ئەلیكترۆنی ڕەتدەكەنەوە

“موچە هۆكارێكی دواخستنی پرۆسەی خوێندنە”

پەرلەمانتار و جێگری لیژنە تایبەتمەندەكە، موسلیم عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشكرد، “بەڕای من كێشەی دواخستنی دەوام تەنها پەیوەندی بە كۆرۆناوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە دابیننەكردنی موچە و شایستە داراییەكانی فەرمانبەران و مامۆستایانیشەوە هەیە”.

لە 1ی ئەم مانگە پاش كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوە كۆرۆنا لە هەرێم، بڕیاری ئەوە درا “دەوامی قۆناغەكانی 1 و 2ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی (حكومی و ناحكومی) ڕادەگیرێت تا 1ی 12ی 2020، تا سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی تەندروستی دەكرێتەوە”.

ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان پێشتر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “خوێندنی ئەمساڵ لە مەترسییەكی گەورەدایە، باس لەوەش دەكرێت كە هەمووان بە دەرچوو هەژمار دەكرێن، ئەوەش تێبینی لەسەرە و دەبێت دراسە بكرێت، تەنانەت ئێمە وەك پەرلەمان تێبینیمان لەسەر ئەو تێپەڕاندنەی ساڵی پاریش هەبوو”.

بابەتی پێشتر

مەشقە ئامادەکارییەکانی تۆتنهام بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی چێڵسی

بابەتی دواتر

ئەنبار.. لە هێرشێکی داعشدا پۆلیسێک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سنووری شارباژێڕ بۆردومانكرا

قایمقامی قەزای ماوەت ڕایدەگەیەنێت، ناوچەی كوێرەكانی كە بەشێكە لە چیای ئاسۆس بۆردومانكراوە و تائێستا زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون.…
Total
0
Share