لە زستاندا خواردنەوەی چای لیمۆ و مێخەک لەبیرمەکە

وەرزی زستان بەوە ناسراوە، کە خەڵکی خواردنی زۆری تێدا دەخۆن و بەو هۆیەشەوە بەردەوام کێشی لەشیان زیاددەکات، شارەزایانی بواری پزیشکیش خواردنەوەی چای لیمۆ و مێخەک وەک رێگایەک بۆ دابەزینی کێشی لەش پێشنیار دەکەن.

مێخەک یەکێکە لەو بەهاراتانەی چەندین سوودی تەندروستیی هەیە، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆری ڤیتامین سی و ڤیتامین کەی و کالسیۆم و ئاسن و مەگنسیۆمی تێدایە و دژە هەوکردنە.
لیمۆش دەوڵەمەندە بە ڤیتامی سی، کالۆری کەمە و ریشاڵی زۆری تێدایە.

هەر بۆیە کاتێک ئەم دوو بەرهەمە تێکەڵ بە یەکتردەکرێن و بە شێوەیەکی رۆژانە دەخورێنەوە، چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنن لەوانەش( بەرگریی جەستە بەهێز دەکات و هەرس ئاساندەکات و جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکەنەوە).

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی چای مێخەک و لیمۆ، سوودی بۆ دابەزاندنی کێش هەیە، چونکە ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و چەوری جەستە دەسووتێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share