توێژینەوەکان: دوای شەش مانگ کاریگەریی ڤاکسینی فایزەر بۆ 47% کەمدەبێتەوە

داتاکانی ناوەندە زانستییەکان دەریدەخەن ڤاکسینی فایزەر- بایۆنتێک دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای تێپەڕینی شەش مانگ لە وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکە بۆ 47% دادەبەزێت، لەکاتێکدا کاریگەریی ڤاکسینەکە لەسەرەتاوە 95%ــە.

توێژینەوە نوێکان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لەسەر ڤایرۆسەکە و کەمکردنەوەی داخڵبوون لە نەخۆشخانەکان دەریدەخات بۆ ماوەی شەش مانگ ڤاکسینی فایزەر بەڕێژەی 90% کاریگەریی دەبێت، تەنانەت بەرامبەر زنجیرەی دەلتاش.

توێژەران دەڵێن هۆکاری زۆر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەهۆی تێپەڕینی ماوەی ڤاکسینەکەیە بە زیاتر لە شەش مانگ، نەک کەمی کاریگەرییەکەی بەرامبەر ڤایرۆسەکە و زنجیرە نوێیەکانی.

داتاکان باس لەوەدەکەن کاریگەریی ڤاکسینی فایزەر لە مانگی یەکەمی وەرگرتنی هەردوو ژەمەکەیدا بەرامبەر زنجیرەی دەلتا 93%یە، لە دوای چوار مانگ دادەبەزێت بۆ 53%، بەڵام کاریگەرییەکەی بەرامبەر جۆرەکانی دیکە لەسەرەتادا 97%ــە و دوای چوار مانگ دادەبەزێت بۆ 67%.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA)، ڕەزامەندیدا لەسەر وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکە لەلایەن کەسانی بەتەمەن و ئەوانەی بەرگرییان کەمە و ئەو کەسانەی زیاتر مەترسیی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە لەسەرە.

بابەتی پێشتر

پلاسخارت: نەتەوە یەکگرتووەکان بە 900 کارمەند پاڵپشتیی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

بابەتی دواتر

نزیکەی سێ ملیۆن درەخت لە باخچەکانی سلێمانیدا هەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share