توێژینەوەیەک: مرۆڤ بەبێ ئەندامەکانی ناوەوەی جەستەشی دەتوانێت بژی

مرۆڤ دەتوانێت ژیانێکی ئاسایی بژی تەنانەت دوای لەدەستدانی هەندێک بەش لە جەستەی و هەندێک ئەندامی ناوەوەی، چونکە پێشکەوتنی پزیشکی وایکردووە بەشێکی قەرەبووی کارەکانیان بکرێتەوە.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی، مرۆڤ بە لەدەستدانی بەشێک لە ئەندامەکانی ناوەوەی جەستەی نامرێت و دەتوانێت بەبێ بوونی ئەوانەش بژی.

ئەو ئەندامانەش بریتین لە، سپڵ بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی خوێن و بەرگری و دابینکردنی خوێن، کاتێک سپڵ دەردەهێنرێت جگەر ناچار دەبێت زەرداو زیاتر بەرهەمبهێنێت و شانە لیمفاوییەکانی تر و مۆخی ئێسک ئەرکی بەرگری لەش ئەنجام دەدەن.

مرۆڤ دەتوانێت بەبێ سپڵ بژی، بەڵام زیاتر تووشی هەوکردن و نەخۆشی دەبێت.

“کیسەی زەرداو” یان “زراو” ئەرکی ئەم کیسەیە بریتییە لە هەڵگرتنی دەردراوی زەرداو کە جگەر بەرهەمیدەهێنێت بۆ هەرسکردنی چەورییەکان، دوای دەرهێنانی دەبێت کەسەکە پابەندی رێجیمێکی دیاریکراو بێت و رۆژانە بەلایەنی کەمەوە پێنج ژەم بخوات، لەبەر ئەوەی جگەر بەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنانی زەرداو، بەڵام هیچ شوێنێک نامێنێت بۆ هەڵگرتنی، بۆیە خۆراکی بەردەوام زۆر پێویستە.

ریخۆڵە کوێرە، ئەم ئەندامەی جەستە بەشێوەیەکی زۆر بەشدارە لە بەرزکردنەوەی بەرگریی لەش، بەڵام دوای لابردنی، مرۆڤ دەتوانێت ژیانێکی تەواو ئاسایی بەڕێوەببات.

“پەنکریاس” پەنکریاس ئەنزیمەکانی هەرسکردن بە تایبەتی ئەنسۆلین دەردەدات کە نەبوونی ئەو ئەنزیمانەی دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە. لە حاڵەتی شێرپەنجەدا پەنکریاس لادەبرێت، دوای ئەوە کەسەکە دەبێت رێجیمێکی تایبەت بە درێژایی ژیانی پەیڕەو بکات و ئەنزیمەکان بخوات و ئەنسۆلین بە دەرزی وەربگرێت. واتە دەتوانێت بەبێ ئەو بژی.

ڕژێنی غودەی دەرەقی، ئەو هۆرمۆنانە دەردەدات کە پێویستن بۆ میتابۆلیزم و گەشەی خانەکان، کاتێکیش دەردەهێنرێت، کەسەکە ناچار دەبێت رۆژانە ئامادەکارییەکانی هۆرمۆنی غودەی دەرەقی بخوات، لەو کاتەشدا کەسەکە هەست بە نەبوونی ناکات.

منداڵدان و هێلکەدان نەبوونی منداڵدان و هێلکەدان هیچ پەیوەندییەکی بە تەمەن درێژی ئافرەتەوە نییە، بەڵام لە پیاودا، لابردنی کۆئەندامی زاوزێ دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی تەمەنی و رێگری لە سەرڕووتانەوە دەکات، واتە دەتوانێت بەبێ ئەندامی زاوزێ بژی.

لەوزەتێنەکان، وەک باقی سیستمی لیمفاوی لەوزەتێنەکان بەشدارن لە دروستبوونی بەرگریی لەش، لەوزەتێنەکان بەکتریا لە دەمدا هەڵدەگرن و سیگناڵێک بۆ جەستە دەنێرن، بەڵام گرنگترین پارێزەری جەستە نین، کەواتە دەتوانرێت لاببرێن بەبێ ئەوەی هیچ دەرئەنجامێکی نەرێنیی لێبکەوێتەوە.

گەدە، زۆرجار بەهۆی شێرپەنجەوە گەدە لادەبرێت، پاشان پزیشکی نەشتەرگەری سورێنچک ڕاستەوخۆ بە ڕیخۆڵە باریکە دەبەستێتەوە، کە جێگەی گەدە دەگرێتەوە، بێگومان مرۆڤ تووشی کێشەی خۆراکی دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەژی و ئەو ماددە خۆراکیانە دەخوات کە لە ڕیخۆڵە باریکەدا هەرسدەکرێن و هەڵدەمژرێن.

“میزەڵدان” میزەڵدان دەتوانرێت بەبێ ترس لە جەستە دەربهێنرێت بەبێ ئەوەی مەترسی لەسەر ژیان هەبێت، تاکە خاڵی نەرێنی لەم حاڵەتەدا پێویستی مرۆڤە بە تانکیی دەرەکی بۆ کۆکردنەوەی میز.

گورچیلە مرۆڤ بە یەک گورچیلە دەتوانێت تەمەنی درێژ بێت، بەڵام بەبێ دوو گورچیلە قورس دەبێت. “گورچیلە خوێن لە پیسی و ژەهر و پاشماوە پاکدەکاتەوە” پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە مرۆڤ دەتوانێت بە یەک “سیی”ش بژی، بەڵام بەبێ سییەکان ئەمە مەحاڵە.

 

بابەتی پێشتر

لە هەولێر شەڕە تەقە روویدا

بابەتی دواتر

49 ساڵ بەسەر بۆردومانی قەڵادزێ-دا تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share