بڵاوبوونەوەی ڕۆتا ڤایرۆس لە ڕاپەڕین وەزیری تەندروستیی بردە ئەو ناوچەیە

ماوەی هەفتەیەکە پەتایەک بە نیشانەی سکچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا لە ئیدارەی ڕاپەڕین بڵاوبووەتەوە و تەندروستیش دەڵێت، “ڤایرۆسەکە ڕۆتایە و وەزیری تەندروستی بۆ هەمان مەبەست سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینی کردووە”.

تەندروستیی ڕاپەڕین لەگەڵ تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسەکەدا ڕایگەیاندووە، “ڕۆتا ڤایرۆس هۆکاری سەرەکیی بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون و ڕشانەوەیە لەناو منداڵان لە وەرزی زستاندا، لە هەمان کاتدا ئەگەری تووشبوونی گەورەکانیش هەیە، بەڵام بە ڕێژەی کەمتر”.

بەپێی زانیارییەکانی تەندروستیی ئیدارەی ڕاپەڕین، چۆنیەتیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەم شێوەیەیە:

ـ  نەشۆردنی دەستەکان دوای چوونە توالێت.

ـ بەرکەوتنی دەست بەو شوێنانەی پیسبوون بە ڤایرۆسەکە.

ـ  خواردنی پیسبوو بە ڤایرۆسەکە.

ـ کەسی تووشبوو لە ڕێی پیساییەوە ڤایرۆسەکە دەکاتە دەرەوە بەم جۆرە ڤایرۆسەکە، ژینگەی دەوروبەر پیسدەکات و خەڵکی تر تووشدەکات و ڤایرۆسەکە دەگواسترێتەوە لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی یەکتر.

بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە پێویستە دەستەکان بە باشی بشۆردرێن دوای چوونە توالێت و پێش نان خواردن و گرنگیی زیاتر بدرێت بە پاکوخاوێنی سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی بەکاریاندەهێنین و ئەو خواردنانەی دەیانخۆین.

نیشانەکانی پەتای ڕۆتا

 سکچوونێکی زۆر.

 ڕشانەوە و دڵتێکهەڵهاتن.

 تایەکی کەم.

 ئازاری سک.

 وشکبوونەوە

بۆیە پێویستە کەسی تووشبوو شلەمەنییەکان زۆر بخواتەوە و لە کاتی هەبوونی ئەم نیشانانە سەردانی نزیکترین ناوەندی تەندروستی و نەخۆشخانە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆری عێراق: بە هەماهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆری سلێمانی دوو تیرۆستمان دەستگیرکرد

دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، بەهەوڵ و هەماهەنگی ورد لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری سلێمانی، دوو تیرۆرستی داعـ.ـشمان دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە: گەشتیاران بە دڵی خۆش و گیرفانی گەرمەوە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، گەشتیاران بە دڵی خۆش و گیرفانی گەرمەوە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن. چیا قاسم، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share