کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی کەمێک دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی کەمێک دادەبەزێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆرینەی کاتەکاندا و پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێن.

باسی لەوەشکردووە، سبەی شەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و پلەی گەرمی کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بەم جۆرە دەبێت:

هەولێر 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی 13پلەى سیلیزى

دهۆک 14 پلەى سیلیزى

کەرکوک 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە 14پلەى سیلیزى

گەرمیان 18 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی عێراقیان ڕاگەیاندووە دەتوانن مانگانە تا 75 ملیار دینار بنێرن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پاش ئەوەی ئەم هەفتەیە عێراق پارەی مووچەخۆرانی خۆی دابەشکرد، پاش ئەوە پارەی مووچەخۆرانی…
Total
0
Share