پارێزگاری کەرکوک روونکردنەوە لەبارەی دوورخستنەوەی یاریدەدەرەکەی دەدات

پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، دوورخستنەوەی یاریدەدەری پارێزگار بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی لەسەر داوای فراکسیۆنەکەی بووە.

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئیدارەی کەرکوک بەر لە چەند رۆژێک داواکارییەکی لەلایەن فراکسیۆنەکەی دکتۆر جەعفەر عەباس پێگەیشت کە تێیدا هاتبوو کۆتایی بە ئەرکی ناوبراو بهێندرێت کە پێشتر پێیسپێردرابوو، لەو بارەیەوە لەگەڵ فراکسیۆنەکە گفتوگۆکرا و رێکەوتین کە کۆتایی بە ئەرکی ناوبراو بهێندرێت و کەسێکی دیکە بۆ شوێنەکەی بپاڵێورێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی کەرکوک تەئكید دەکاتەوە کە بەردەوامە لە بەدیهێنانی هاوبەشی و چاندنی گیانی برایەتی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان.

جەختیشیکردەوە، ئیدارە و ئەنجومەنی پارێزگا جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕیان دەکەنەوە لە بونیاتنانەوەی کەرکوک سەرباری هەموو ئاڵەنگارییەکان و رێز لە ئیرادەی هێز و لایەنە سیاسیە هاوبەشەکانی دەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە یەکەم  ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 850 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری سەردانکردن، منداڵبوون و گیانلەدەستدانی لە نەخۆشخانەکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە چوار کەس مردوون و…
زیاتر ببینە

پشكی هەرێم لە بودجە
پەرلەمانتارێك: شیعەكان ئەنجومەنێك بۆ پێكەوە بڕیاردان پێكدەهێنن

هەنگاوەكان بۆ پەسەندكردنی بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق دەستپێكراون و پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، فراكسیۆنە شیعییەكان دەیانەوێت ئەنجومەنێكی هاوبەش پێكبهێنن…
Total
0
Share