مێردمنداڵێک بە تۆمەتی هاککردنی هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا

پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هاککردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی راگەیاند کە تەمەنی تەنها 17 ساڵە.

پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، “دوای تۆمارکردنی سکاڵایەک لەلایەن هاوڵاتیەکەوە لەسەر ئەوەی هەژماری فەیسبوکی کەسی خۆی هاک کراوە بەهۆیەوە چەندین هەڕەشەی مەترسیداری لێکراوە، دەستبەجێ تیمەکانی نەهێشتنی تاوانی سۆران توانیان سەرەداوی هاککەرەکە دەستنیشان بکەن و پاشان هەوڵەکان چڕکرانەوە لەلایەن تیمە تەکنیکیەکانی نەهێشتنی تاوانی سۆران توانرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت دەستگیربکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆمەتبارەکە ناوی(س،م،م) لەدایکبووی ساڵی 2006 دانیشتووی شاری سۆرانە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەی نا کە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاککردووە و ئامانجی لەم تاوانە دەستکەوتنی پارە بووە”.

لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

مامۆستایانی وانەبێژ: تاوەکو داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت وانە ناڵێینەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی های کۆستەکان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share