کاندیدی ترەمپ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە لەبارەی کوردەوە چی وت؟

کاندیدی ترەمپ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی بەردەوامیی پاڵپشتیی کوردەوە لە باکووری سوریا پرسیاری ئاڕاستەکرا و رایگەیاند، لە سوریا دەمێنینەوە و لە پاڵپشتیکردنی هێزە کوردییەکان بەردەوام دەبین.

مارکۆ رۆبیۆ، کاندیدی ترەمپە بۆ بەڕێوەبەردنی وەزارەتی دەرەوە لە کابینەکەیدا کە لە دوای 20ی ئەم مانگەوە دروستیدەکات، لە کۆبوونەوەی کۆنگرێس و روونکردنەوەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ چوار ساڵی داهاتوو بەشداریکرد و رایگەیاند پێویستە ئەردۆغان ئەوە بزانێت کە نابێت گواستنەوەی دەسەڵات لە ئەمریکا بە هەلێک ببینێت بۆ هێرشکردنە سەر کوردەکان لە سوریا یاخود هەر کارێک بکات ببێتە مایەی توندوتیژی.

مارکۆ رۆبیۆ ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی سوریا کاریگەری لەسەر ناوچەکانی دەوروبەری و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، هەر بۆیە هێزەکانمان لە سوریا دەمێننەوە و پاڵپشتی هێزە کوردییەکان دەکەین، چونکە دەستبەرداربوونمان لە هاوبەشەکانمان لێکەوتی خراپی لێ دەکەوێتەوە.

جەختیشیکردەوە، هێزە کوردییەکان قوربانییەکی زۆریان داوە و رۆڵی گرنگ و گەورەیان هەبووە لە پاراستنی ئاسایشی جیهان لە ساڵانی رابردوودا و ئێستادا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانەوە دەست بەسەر یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا. بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاند، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share