بڕیارێكی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلی “مەلیكە” دەركرا

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان، لە نووسراوێكدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردەوە بڕیارێكی نوێی بۆ ئۆتۆمبێلەكانی تۆیۆتا كراون ناسراو بە “مەلیكە” دەركرد.

لە نووسراوی بڕیارەكەدا كە واژووی لیوا – عەبدولقادر عەزیز ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستانی لەسەرە و ئەمڕۆ چوارشەممە دەرچوێندراوە، داوا لە خاوەنی ئۆتۆمبێلەكانی جۆری تۆیۆتا كراون “مەلیكە” كراوە ئەوانەی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ پشكنینیان بۆ كراوە، سەردانی سكانەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر بكەن.

بەپێی بڕیارەكە، شۆفێرانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەتوانن لە 30/3/2023وە تا 30/4/2023 سەردانی هاتوچۆ بكەن و دەڵێت، ئەوەی سەردان نەكات خۆی بەرپرسیار دەبێت.

بابەتی پێشتر

زێدان بۆ ڕیاڵ مەدرید: بە دوو مەرج دەگەڕێمەوە

بابەتی دواتر

مشتەکۆڵەی بەریتانیا" هەڕەشەی وازهێنان دەکات"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share