كەسێك بە تۆمەتی بڕینەوەی دارێكی 200 ساڵە دەستگیركرا

دارێكی تەمەن 200 ساڵ لە سنووری بەرزنجە بڕدرایەوە و كەسێك بەتۆمەتی ئەو كارە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشت دارێکی سروشتی کە تەمەنی زیاتر لە 200 ساڵ دەبێت، بڕاوەتەوە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجەوە دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەك بە تۆمەتی بڕینی دارەکە دەستگیرکرا.

بەپێی بەدواداچوونەکان ئەم درەختە لە ریزبەندی درەختە بەتەمەنەکان ئەژماردەکرێت.

پۆلیسی دارستان دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر بەندە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی: ژینگەی سلێمانی بەراورد بە پارێزگاکانی عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی، رایگەیاند، “ژینگەی شاری سلێمانی بەراورد بە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە”. دیار غەریب،…
Total
0
Share