دەربەندیخان ئاو دەگەیەنێت بە حەمرین

بەنداوی دەربەندیخان فریای دەریاچەی حەمرین دەكەوێت و لە وشكبوونەوەی تەواوەتی ڕزگاریدەكات، بەوەش سەدان هەزار كەس لێی سوودمەند دەبن.

دوای وشكبوونی دەریاچەی حەمرین و زەرەمەندبوونی سەدان هەزار كەس لە ناوچەكانی حەوزی حەمرین و دیالە، ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەردەدرێتەوە و دەریاچەكە دەبووژێنێتەوە.

وشكبوونەوەی دەریاچەی حەمرین كە بەهۆی وشكەساڵی و گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوەیە، ژیانی بەشێك لە دانیشتووانی ناوچەكەی خستووەتە مەترسییەوە، وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق دەڵێت، بەمنزیكانە ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەردەدرێتەوە و ئاو دەگات بە دەریاچەی حەمرین و دووبارە دەبووژێتەوە.

عەون زیاب ڕاوێژكاری وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، تەنها 134 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە دەریاچەكەدا ماوە و لە وشكبوونەوەی تەواوەتی نزیكبووەتەوە، بەڵام بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان كە ئامانج لێی بەرهەمهێنانی كارەبایە لە وەرزی هاویندا، دەریاچەی حەمرین دەبووژێنێتەوە و ئاستی ئاوی دەریاچەكە بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان: خواردنەوەی ماددە کهولییەکان لەبەردەم تاڤگەکان قەدەغەیە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان، رایگەیاند، خواردنەوەی ماددە کهولییەکان لەبەردەم تاڤگەکان قەدەغەیە. قائیمقامیەتی دەربەندیخان، رایگەیاند، لەدوای داواکاریی ژینگە پارێزان و هاوڵاتییان،…
زیاتر ببینە

شارەوانیی کەلار دوو باخچەی بە چیمەن سەوزکرد و چەند درەختێکی لە بلواری شەقامی شۆڕش چاند

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بڵاویکردەوە، باخچەی بێدار لەگەڕەکی سەرکەوتن بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەڕووبەری 4000 مەتر چیمەنرێژکرا و…
Total
0
Share