ئەمڕۆ شەپۆلی گەرما لە ئەوروپا ریکۆرد دەشکێنێت

ئەو شەپۆلە گەرمایەی باشووری کیشوەری ئەوروپای گرتووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە دەچێتە قۆناغێکی توندتر، بەو پێیەی پلەکانی گەرما لە ئیتاڵیا دەگاتە 46 پلەی سەدی، لە کاتێکدا دوو ئاگری نوێ و گەورە لە کەناراوەکانی یۆنان کەوتوونەتەوە، وڵاتەکە خۆی بۆ شەپۆلی گەرمی دووەم ئامادە دەکات.

ئەمڕۆ ئیتاڵیا و ئیسپانیا و یۆنان شاهیدی پلەی گەرمی پڕوکێنەر دەبن، لەکاتێکدا وڵاتانی دیکەی کیشوەری ئەوروپا وەک فەرەنسا و ئەڵمانیا و پۆڵەندا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرمایان بەشێوەیەکی پێوانەیی بەرزدەبنەوە.

دوورگەکانی سیسیلیا و ساردنیا لەنێو ئەو 16 ناوچەیەن کە دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا ئاماژەی سووریان تێدا دەرکردووە، کەشناسی پێشبینی دەکەن پلەکانی گەرما بگاتە 45 پلەی سەدی.

پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە پارێزگای تارێنت لە باشووری ئیتاڵیا بگاتە 46 پلەی سەدی، بەمەش ژمارەی پێوانەیی لە کیشوەری ئەوروپا کە لە ساڵی 2021 لە دورگەی سیسیلیا تۆمارکرابوو بە زیاتر لە 2.8 پلە تۆماردەکرێت.

هەروەها پلەکانی گەرما لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بۆ سەرووی 40 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: هاوکاریی دارایی پێشکەش بە خێزانە هەژارەکان دەکرێت

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share