بیرۆکەی زیادکردنی گڵۆپ بۆ درەختی سەری ساڵ بۆیەکەمجار لەلایەن ئەندازیار و داهێنەری ئەمریکی “تۆماس ئەدیسۆن”ەوە ئەنجامدرا، کە ئامانج لێی پاراستنی گیانی خەڵکی بوو.
درەختی سەری ساڵ، کە مێژووی سەرهەڵدانی دەگەرێتەوە بۆ ناوەراستی ساڵانی 1500ی زایینیی و بووەتە هێمایەکی سەرەکی بۆنەی سەری ساڵ، سەرەتا تەنها درەختەکە بە سادەیی وەک هێمایەک لە چالاکییە جۆراوجۆرەکاندا بەکارهاتووە پاشان سوودیان لەبەکارهێنانی مۆم وەرگرتووە.
بەڵام، تۆماس ئەدیسۆن بۆ یەکەمجار لە مێژوودا هەنگاوێکی جیاواز ئەنجامدەدات و گڵۆپی جۆراوجۆر بە درەختەکەوە دەکات، کە ئامانجیش لێێ پاراستنی گیانی خەڵکی بووە، چونکە ئامادەبوان مۆمییان دەکرد بە درەختەکەوە و ئەمەش زۆرجار دەبووە هۆی گڕگرتنی درەختەکە و سووتانی ماڵ و شوێنەگشتییەکان و گیانلەدەستدانی خەڵکی لی دەکەوتەوە.
هەربۆیە، ئەدیسۆن لەگۆڕەپانی ئەنجامدانی چالاکی سەری ساڵی 1880، ژمارەیەک گڵۆپی جۆراوجۆر دەهێنێت و پاشان بەسوودوەرگرتن لە کارەبای وێستگەیەکی شەمەندەفەر گڵۆپەکان دادەگیرسێنێت و ئامادەبوان سەرسام دەکات، کە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو سەدە، تا ئەم ساتەش بیرۆکەکەی ئەدیسۆن بۆ رازاندنەوەی درەختی سەری ساڵ بەکاردەهێندرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە بۆنەی سەری ساڵ، لە سەرانسەری جیهاندا ئامادەکاری و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت و بەشێکی خەڵکی بە ڕازاندنەوەی درەختی سەری ساڵ و هەڵواسینی هێماو کڵاوی سانتا خۆیان بۆ یادەکە ئامادەدەکەن.