بۆ زیادکردنی متمانە و توانا ئەم رەنگانە بپۆشە

هەمیشە باس لەوەدەکرێت کە رەنگەکان کاریگەرییان لەسەر دۆخی دەروونی، سۆزداری و جەستەیی مرۆڤ هەیە، شارەزایان سوودەکانی پۆشینی هەندێک لە رەنگەکان ئاشکرادەکەن کە دەکرێت پەیڕەویان بکەین.

میشێل لویس پسپۆڕی بواری دەروونناسیی رەنگەکان رەنگەکانی بەمجۆرە پۆلێنکردووە:

رەنگی سوور، رەنگی جوڵە و وزەیە، پۆشینی ئەم رەنگە دەتوانێت وزە بدات کاتێک مرۆڤ هەست بە ماندوێتی دەکات یان پێویستی بە زیادکردنی وزە هەیە بۆ رۆژێکی درێژ.

رەنگی پرتەقاڵی، ئەگەر کەسێک بەدوای هاوسەنگیدا دەگەڕێت لە ژیانی رۆژانەیدا، لویس پێشنیاری ئەوە دەکات کە پرتەقاڵی لەبەربکات، ئاماژە بەوە دەکات کە سێبەری پرتەقاڵی زۆرجار پەیوەندی بە ژینگەیەکی ئاشنای ماڵەوە هەیە و دەتوانێ جەستە ئارام و هاوسەنگ رابگرێت.

بۆیە پسپۆڕان پێشنیاری بەکارهێنانی رەنگی پرتەقاڵی دەکەن لە رۆژانی سترێسدا.

رەنگی زەرد، بە وتەی لویس، لەبەرکردنی رەنگی زەرد دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ هەست بە دڵخۆشی بکات، روونیدەکاتەوە کە “رەنگی دەروونیی سەرەتاییە بۆ کۆئەندامی دەمار، هەروەها دەتوانێت یارمەتی خەڵک بدات هەست بە دڵخۆشی بکەن و هیوایان هەبێت، یان تەنانەت یارمەتی زیاتر بدات بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجیان لەسەر داهاتوو بێت”.

ڕەنگی شین

لویس دەڵێت شین رەنگێکی سەرەتایی یارمەتیدەری دەروونییە، پۆشینی یارمەتی دابەزاندنی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن دەدات.

لویس ئاماژەی بەوەشکرد، سێبەرەکانی شین کاریگەری هێورکەرەوەیان هەیە، رەنگی شین سووکە و هاندەری بیرکردنەوەی ئەرێنییە، ئەمەش دەبێتە هۆی دەروونێکی ئارامتر، شینێکی تۆخیش دەتوانێت ببێتە هۆی بیرکردنەوەی قووڵتر، ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی پشوودان.

رەنگی پەمەیی، لویس ئاماژەی بەوەشکردووە، رەنگی پەمەیی رەنگی ئاسوودەیی و نەرمییە، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی باش بۆئەوانەی دەیانەوێت هەست بە ئارامی و نەرمی بکەن، هەروەها بۆ ژنان بەسوودە کاتێک دەیانەوێت لایەنێکی ژنانەتر لە جلوبەرگەکانیاندا هەبێت.

رەنگی سەوز

بەپێی ئامۆژگارییەکانی لویس، سەوز توخمێکی گرنگە بۆ بەدەستهێنانی کاریگەریی هێورکەرەوە، بەتایبەتی کە هاوسەنگی لە نێوان سێ رەنگەکەی دیکەدا دروست دەکات کە بریتین لە سوور، زەرد و شین.

بە واتایەکی تر سەوز توانای ئەوەی هەیە چەندین هەست و سۆز لە جەستەدا بوروژێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی حاڵەتی هاوسەنگی.

وەنەوشەیی، لویس ئاماژەی بەوەشکردووە، رەنگی وەنەوشەیی دوا ڕەنگە لە سپێکتریمی رووناکی بینراودا و زۆرترین پەیوەندی بە رۆحانیەت و پەیوەندییەکانەوە هەبووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەرکردنی رەنگی وەنەوشەیی هێزی ئەوەی هەیە کە یارمەتی خەڵک بدات بە قووڵی پەیوەندییان لەگەڵ کەسانی دیکە یان شتەکاندا هەبێت.

 

 

بابەتی پێشتر

كەسێك بە تۆمەتی دزینی ئامێری راكێشانی كارتی مۆبایل دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ژنێک بەهۆی مانەوەی زۆری لەبەر خۆر تووشی چەند جۆرێکی شێرپەنجە بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share